‌چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە شەکرەی ماوەی دووگیانی

وێستگە ستایل-

شەکرەی ماوەی دووگیانی یەکێکە لە حاڵەتە مەترسیدارەکان بۆ هەریەکە لە کۆرپە و دایکەکە، هەربۆیە خۆپاراستن لەم حاڵەتە لە چارەسەرکردنی باشترە، لەم باسەدا دکتۆرە دلۆڤان محمد پسپۆڕی نەخۆسییەکانی ژنان و منداڵبوون چەند ڕێنماییەک دەداتە چارەخوازان بە مەبەستی خۆپاراستن لە شەکرەی ماوەی دووگیانی، ئەوانیش بریتین لە : 

1- کێشێکی تەندروست بەر لە دووگیانی: ئەگەر پێویست بوو پێش دووگیانبوون کێشی زیادە دابەزێنە.

2- خواردنی ڕێجیمێکی هاوسەنگ:
- گرنگیدان بە دانەوێڵەی تەواو و پرۆتین و سەوزە و چەورییە تەندروستەکان.
- سنووردارکردنی خۆراکە شەکردارەکان و کاربۆهیدرات.

3- وەرزشکردن بە بەردەوامی: 30 خولەک چالاکیی مامناوەند وەک ڕۆیشتن زۆربەی ڕۆژەکان.

4- پشکنینی پێشوەختە بکە  ئەگەر مەترسی زۆرت هەبێت: بە تایبەت ئەگەر پێشتر شەکرەت هەبووە، کێشت زیادە، یان لە مێژووی خێزانەکەت هەبووە.

4- باش بخەوە و سترێس کەمبکەرەوە: خراپ خەوتن و فشاری دەروونی دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرگری ئەنسۆلین.

5- بەشداریکردن لە هەموو سەردانەکانی پێش منداڵبوون: دۆزینەوەی پێشوەختە و چاودێریکردن زۆر گرنگە بۆ خۆپاراستن لە شەکرەی دووگیانی.


PM:04:46:02/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌