‌پەیوەندی نێوان بەرزە پەستانی خوێن و دابەزاندنی کێش بزانە

وێستگە ستایل-

بەرزە پەستانی خوێن یەکێکە لە باوترین ئەو نەخۆشییە درێژخایەنانەی کە زۆر باوە لە نێو خەڵکیدا و بە بکوژی بێدەنگ دەناسرێت، بەو پێیەی کە هیچ نیشانەیەکی دیاریکراوی نییە و ماکی مەترسیداری زۆرە وەک جەڵدەی دڵ و مێشک.

هەربۆیە دابەزاندنی %10ی کێشی لەشت و پاراستنی ئەو کێشە نوێیە بۆ ماوەی8 بۆ 12 هەفتە دەتوانێت پەستانی خوێنی سیستۆلیک و دایاستۆلیک بە ڕێژەی 10 ملم جيوه دابەزێنێت، بە جۆرێک ڕەنگە پێویستی بە ڕێکخستنی ڕێژەی دەرمانەکەت هەبێت لەگەڵ پزیشکەکەت.

بە واتایەکی دیکە ئەگەر کێشت 90 کیلۆ بوو و 9 کیلۆت دابەزاند و کێشی نوێت پاراست، ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە.


PM:04:31:02/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌