چەند نیشانەیەک پیاوان پێش پەککەوتنی توانای سێکسی هەستی پێدەکەن
وێستگە ستایل-
لاوازبوونی توانای سێکسی گرفتێکە بەشێک لە پیاوان لەتەمەنی جیاوازدا هەستی پێدەکەن و توشی دەبن، بۆ ئەوەش پسپۆڕان ئاگای دەدەنە پیاوان کە چەند نیشانەیەک لە پەککەوتنی توانای سێکسی ئاگاداریان دەکاتەوە.
دکتۆر ئارتۆر پزیشکی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی میزەڕۆیە دەڵێت "گرنگ نەبوونی پەیوەندی سێکسی لەلای پیاوان یەکەم نیشانەی پەککەوتنی توانای سێکسی پیاوە".
ئەم پزیشکە دەشڵێت "لەسەرەتای ئەم حاڵەتەدا کەسەکە نیشانەکانی ماندوێتی بەردەوام و درێژخایەنی لەسەر دەردەکەوێت لەگەڵ زیادبوونی هەستیاری، هەموو ئەمانەش هۆکارەکەی دڵەڕاوکێی بەردەوام و خەمۆکی و سیستمی ژیانی نادروستە کە کار لەتوانای سێکسی پیاوان دەکەن".
دکتۆر ئارتۆر باس لەوەش دەکات زۆر میزکردن و هەبوونی ئازار و کەم ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئەندامی نێرینە ئاماژەن بۆ هەبونی گرفت لە پرۆستادا کە ئەویش دەبێتە هۆی لاوازبونی توانای سێکسی.
باشترە لەکاتی هەستکردن بەم نیشانانە پیاوان سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە و دیاریکردنی گرفتەکە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
PM:01:04:02/11/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه