دەرمانێکی بەناوبانگی پەستانی خوێن لە بازاڕەکاندا کۆکرایەوە
وێستگە ستایل-
کۆمپانیای Teva ی ئەمەریکی بڕی 580 هەزار قتوی دەرمانی بەرزەپەستانی خوێن "هایدرۆکلۆریک برازوسین"ی لەبازاڕەکاندا کۆکردەوە پاش ئەوەی زانراوە جۆرێک ماددەی تیادایە هۆکاری توشبونە بەشێرپەنجە، کۆکردنەوەکە بە هاوکاری کۆمپانیای "ئەمیریسۆرس"بووە.
ئەم دەرمانە بەدوو ناوی بازرگانی"مینیبریس" و"برازین" دەفرۆشرێت بۆ ڕێکخستنی بەرزی پەستانی خوێن لەلایەن 500 هەزار هاوڵاتی ئەمەریکی بەکاردێت.
کۆکردنەوەی ئەم دەرمانانە لەکاتێکدایە پێشبینی پیسبوونی حەبەکان بە پاشماوەی ماددەی نیترۆزامین دەکرێت کە ماددەیەکی ژەهراویە لە ئەنجامی ئامادەکردن وهەڵگرتنی دەرمان دروست دەبێت، ئەنجامی توێژینەوەکان لەسەر ئەم ماددەیە لەسەر ئاژەڵ ئەنجامدراوە، دەریخستوە ئەم ماددەیە هۆکاری توشبوونە بەشێرپەنجە و بە دیاریکراوی وەرەمی گەدە و جگەر و سییەکان، هەروەها کار لە DNA دەکات و شیدەکاتەوە.
کۆمەڵەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکی باس لەوە دەکەن بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە کاریگەری کاتیان دەبێت بەڵام تا ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی ئەم دەرمانە هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
پسپۆڕان ئاگای دەدەنە هاوڵاتیان دوور بکەونەوە لە وەستاندنی کتوپڕی دەرمانی بەرزە پەستانی خوێن چونکە کاریگەری نەرێنی مەترسیداری دەبێت هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی کتوپڕی پەستانی خوێن و خێرابوونی لێدانەکانی دڵ ئەوانەش هۆکاری جەڵدەی دڵ و مێشکن.
PM:01:21:02/11/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه