پزیشكه‌كان ڕێگایه‌كی نوێیان بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه دۆزیه‌وه
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان له زانكۆی"سیتشینۆڤ" ی ڕوسی ته‌كنیكێكی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كردنی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی گورچیله.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئه‌زڤیستیا" ی ڕوسی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه یارمه‌تی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌دات له‌ڕێی"چاره‌سه‌ری به‌ستن"ه‌وه.
سه‌ره‌تا وێنه‌یه‌كی شوێنی توشبوونه‌كه ده‌گیرێت، پاش ئه‌وه ده‌رزی سارد به‌وردی ده‌نێردرێت بۆ شوێنی وه‌ره‌مه‌كه پاش ئه‌وه پله‌ی گه‌رمای وه‌ره‌مه‌كه داده‌به‌زێنرێت.
پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه ده‌دات كه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری و ڕێگاكانی دیكه‌ی چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنرێت، بۆ ئه‌م ڕێگایه‌ش سڕكردنی سادده به‌كاردێت، چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، له‌كاتێكدا ڕێگاكانی دیكه‌ی چاره‌سه‌ر پێویستی به‌وه هه‌بووه نه‌خۆش ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌و كاته‌ی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌خرێنه به‌ر پله‌ی گه‌رمای سالب هه‌تا 40 پله ژێر سه‌دی ئه‌وه وه‌ره‌مه‌كان ده‌مرن.
PM:05:27:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه