ئارسیناڵ لە ئەستێرەیەکى یۆڤانتۆس بێ هیوا نەبووە
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی ئارسناڵ بەنیازە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی لاوی تورکی کەنان یڵدز، یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بکات
بەگوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئارسناڵ لە هیوای گواستنەوەی یڵدز دەستبەردار نەبووە، سەرەڕای ئەوەی یۆڤانتۆس ئامادە نییە بیفرۆشێت
ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە بەردەوامە لە چاودێریکردنی ئەو یاریزانە تورکە و لە یارییەکەی نێوان یۆڤانتۆس و میلان لە خولی ئیتاڵیا سەیری ئەو یاریزانەیان کردووە.
لای خۆیەوە ئیدارەی یۆڤانتۆس پابەندە بە هێشتنەوەی ئەو یاریزانە تورکیە، بە یاریزانێکی سەرەکی و داهاتووى تیپەکەى دەزانێت
بەهای ئەم ئەستێرە بەتوانایە لە بازاڕدا 50 ملیۆن یۆرۆیە، یڵدزی تەمەن ٢٠ ساڵ وەک یاریزانی باڵی چەپ یاری دەکات. گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت.
یەڵدز 92 یاری لەگەڵ تیپی یەکەمی یۆڤانتۆس ئەنجامداوە و 18 گۆڵی تۆمارکردووە و 15 ئەسیستیشی کردووە.
AM:10:41:06/10/2025
ئهم بابهته 564
جار خوێنراوهتهوه