‌لەبەر پێنج هۆكار بەرشەلۆنە ویلیامس دەگوازێتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی نیكۆ ویلیامز گەیشتە ڕێككەوتنی سەرەتایی و میدیاكانیش هۆكاری هێنانی لە لایەن بلاوگراناوە بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێننەوە.

ڕۆژنامەنووس سانتی ئۆنانا ئاشكرای كرد، بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە بۆ ماوەی شەش وەرز و تاكو هاوینی 2031 بە مووچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ نیكۆ ویلیامز گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و یاریزانەكە ڕەزامەندی نیشانداوە.

ڕۆژنامەی موندۆش پێنج هۆكار دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە ئاڕاستەكەی بۆ هێنانی نیكۆ ویلیامز گۆڕیوە.

هۆكاری یەكەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نیكۆ توانای بەهێزی لە بڕینی یاریزانان هەیە بە تایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەك بەرانبەر یەك و یاریزانێكی باڵی خێرایە لە هێرشبەری چەپ و لەگەڵ لامین یەماڵ تەواوكەی یەكدی دەبن لە دوو باڵەكەدا.

هۆكاری دووەمی هێنانی ویلیامز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هەرچەندە شوێنی دڵخوازی باڵی چەپی هێرشبەرییەوە، بەڵام نیكۆ توانای خۆی لە هێرشبەری سەرەڕمیش سەلماندووە جگە لەوەی دەتوانێت لە قوڵایی یاریگاشدا یاری بكات و ئەمەش سوودێكی باش بە فلیك دەدات لە شێوازی یاریكردنیدا و وایكردووە یاریزانێكی هەمەلایەنە بێت لەناو سیستەمەكەدا.

هۆكاری سێیەم بۆ یاریكردنی زۆری نیكۆ لە خولی ئیسپانی دەگەڕێتەوە و بە تەواوی لەگەڵ لالیگادا ڕاهاتووە، ئەمە جگە لە هۆكاری چوارەم كە تێچووی كەمتری بەراورد بە هێنانی یاریزانی دیكەی وەك لویس دیاز هەیە و نرخەكەی 58 ملیۆن یۆرۆیە.
هۆكاری پێنجەم و كۆتایی ئەوەیە نیكۆ ویلیامز ئارەزووی پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە دەكات و كارئاسانی بۆ بەرپرسانی بلاوگرانا كردووە لە گفتوگۆكانی نێوانیاندا.



PM:08:36:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌