سیبایۆس: ئەلۆنسۆ فێری شتی نوێمان دەكات
وێستگە سپۆرت-
دانی سیبالۆس یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دەستپێكردنی قۆناغی نوێ لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر ئاماژەی بەوەشدا كە هێشتا داهاتووی خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە
لە لێدوانێكدا كە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، یاریزانەكە باسی لە بەشداریكردنی لە جامی جیهانی یانەكان كردووە و دەڵێت: بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێكردنی ئەم قۆناغە نوێیەم و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی نازناوێكی دیكە، هەموو یانەكان دەرفەتی یاریكردنیان لە جامی جیهانی یانەكاندا بۆ ناڕەخسێت.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئەلۆنسۆ ڕۆحی یاریزانێكی هەیە و بەشداری تەواوی مەشق و ڕاهێنانەكان دەكات، و فێری شتی نوێمان دەكات، ئێمەش بە تەواوی پابەندین پێیەوە، ئەو ڕاهێنەرێكی زۆر تاكتیكییە، داوامان لێدەكات تۆپ لە نیوەی بەرامبەردا بەدەستبهێنین و هەوڵدەدات ڕێكخستنی بەرگری تیپەكە باشتر بكات.
سەبارەت بە پێشبڕكێی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ، سیبایۆس ئاماژەی بەوەدا: هێشتا تەحەدایەكی وەرزشی لە مۆندیالی یانەكاندا هەیە، ئەگەر دەنگبدەم ئەوە لەبەرچاو دەگرم، پاڵەوانێتییەك هەیە كە هێشتا ئەنجامدراوە، بەڵام دەبێت سەرنجمان لەسەر ئاستی بەكۆمەڵ بێت.
سیبایۆس لە كۆتایی قسەكانیدا ئاماژەی بە داهاتووی خۆی لەگەڵ خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری نوێ كرد و وتی: تا ئێستا چانسی قسەكردنم لەگەڵ ڕاهێنەرەكە نەبووە، هیوادارم بەم زووانە قسە بكەین بۆ ئەوەی بزانم چی لێم دەوێت، دواتر بتوانم بڕیار بدەم چی باشترینە بۆ من و یانەكە و داهاتووش.
PM:08:34:17/06/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه