ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ڕایۆڤالیکانۆی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی ڕایۆڤالیکانۆی بردەوە
لە یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانی بەرشەلۆنە میوانداری ڕایۆڤالیکانۆی کرد ، یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات
تاکە گۆڵەکەی بەرشەلۆنە لیڤاندۆڤسکی بە لێدانی سزا لە خولەکی 28 تۆماری کرد
بەو بردنەوەیە خاڵەکانی بەرشەلۆنە بووە 51 خاڵ و لە پلەی یەکەمدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید
AM:12:56:18/02/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه