کاردانەوەى فلیک پاش شکستەکەیان بەرانبەر سۆسیداد
وێستگە سپۆرت-
فلێک جەختدەکاتەوە ناوبژیوان هۆکاری سەرەکی شکستەکەیان نەبووە و ئاستیان باش نەبووە
هانسی فلێک لەپاش شکستی بەرشەلۆنە بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد ئاماژەی بەوەکرد لامین یاماڵ هەوڵیدا بەشداری ئەم یارییە بکات، بەڵام لەکۆتاییدا بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی ئامادەببێت ، نازانین کەی دەگەرێتەوە بۆ یاریکردن.
فلێک وتیشی ئێمە بەمتمانەوە دەستمان بە یارییەکە کردوو هەوڵمان دەدا زۆرترین گۆڵ تۆماربکەین و وەک یارییەکانی رابردوو یاری بکەین، بەڵام تیپی بەرامبەر لە تۆپێکی درێژدا توانیان گۆڵ تۆماربکەن، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەبوو.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە وتیشی نەبوونی یاماڵ کاریگەری گەورەی لەسەرمان دروست کردبوو بەڵام پێوسیتە ئەو راستییە قبوڵ بکەین هۆکاری سەرەکی شکستەکەمان ناوبژوان نەبوو بەڵکوو ئێمە بەدرێژایی یارییەکە ئاستمان وەک پێویستنەبوو.
لەدرێژەی قسەکانیدا هانسی فلێک ئەوەی ئاشکراکرد ناوبژیوان هەڵەیەکی گەورەی کرد بە هەژمارنەکردنی گۆڵەکەی لیڤاندۆڤسکی، بەڵام لەکۆتاییدا ئەویش مرۆڤە و هەڵە دەکات وەک چۆن ئێمە بەردەوام هەڵە دەکەین.
AM:09:58:11/11/2024
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه