ماركینۆس پێش یارییه‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه یاریزانه‌كانى یانه‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
ماركینۆسى به‌ڕازیلى و بهریگارى یانه‌ى پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر به‌رشه‌لۆنه یاریزانه‌كانى یانه‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، مارکینیۆسی بەڕازیلی، پاڵنەرێکی بۆ هاوڕێکانی لە پاریس سانجێرمان داوە بۆ گەڕانەوە و سەرکەوتن بە بەدەستهێنانی ڕیمۆنتادا لەسەر یاریگای بەرشەلۆنە و سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
مارکینۆس داوای لە هاوڕێکانی کرد کە ڕووبەڕووی قۆناغی چارەکی کۆتایی ببنەوە وەک تەحەددایەک کە تیایدا یانەکە و تیپەکە دەبێت کوالیتی خۆیان نیشان بدەن، هەروەها بەرپرسیارێتی مێژوویی لەم ساتەدا هەڵبگرن و بیسەلمێنن کە بەشێکن لە نوخبەی تۆپی پێی ئەوروپا.
هەروەها لوکاس هێرناندێزی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بە تێلێفۆتی ڕاگەیاندووە: دڵنیام بەو تیپەی کە هەمانە و لەگەڵ ڕاهێنەرەکەماندا، دەچینە قۆناغی داهاتوو.
AM:09:34:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوهتهوه