‌ڤیدیۆ.. بایەرلیڤەرکوزن بووە پاڵەوانى بۆندسلیگا

وێستگە سپۆرت-

یانەى بایەرلیڤەرکوزن بووە پاڵەوانى بۆندسلیگا پاش بردنەوەى لە یانەى ڤێردەبریمەن 5-0 

لە یارییەکانى هەفتەى 29ى خولى ئەڵمانى بایەرلیڤەرکوزن میواندارى ڤێردەبریمەنى کرد، یارییەکە 5-0 لە سودى لیڤەرکوزن کۆتاییهات.

پێنج گۆڵەکەى لیڤەرکوزن بۆنیفاس بە لێدانى سزا و شاکا و فلۆریان ڤێرتز سێ گۆڵ لە خولەکەکانى 25 و 60 و 68 و 83  و 90تۆماریان کرد.

بەو شێوەیە خاڵەکانى لیڤەرکوزن بووە 79 خاڵ و پێش پێنج هەفتە لە تەواوبونى وەرزەکە بۆیەکەمجار بووە پاڵەوانى بۆندسلیگا.


PM:08:23:14/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌