ڤیدیۆ.. میلان و ساسۆلۆ لە یارییەکى پڕ گۆڵدا یەکسان بوون
وێستگە سپۆرت-
هەردوو یانەى میلان و ساسۆلۆ لە یارییەکى پڕگۆڵدا بە 3-3 یەکسان بوون .
لە یارییەکانى هەفتەى 33ىخولى ئیتاڵى یانەى میلان رووبەڕووی ساسۆلۆ بوەوە ، یارییەکە 3-3 کۆتاییهات.
سێ گۆڵەکەى میلان لیاو و یۆڤیج و ئۆکافۆر تۆماریان کرد ، سێ گۆڵەکەى ساسۆلۆش بینامۆنتى و لۆریۆنت دوو گۆڵ تۆماریان کرد .
بەو ئەنجامە خاڵەکانى میلان بووە69 خاڵ و لە پلەى دووەمدایە و ساسۆلۆش بە 26 خاڵ لە ناوچەى دابەزیندایە.
PM:06:18:14/04/2024
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه