‌چاڤى به‌م مه‌رجانه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌مێنێته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری ئیسپانی مەرجەکانی خستە سەر مێزی ئیدارەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە مانەوە لەگەڵ تیپەکە.

چاڤی له‌ ماوه‌ى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە ئەم وەرزەی ئێستا دوایین وەرزی خۆیەتی لەگەڵ بەرشەلۆنە

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بارسێلۆنا وەرزەکە بە نازناوی خولی ئیسپانی یان چامپیۆنزلیگ کۆتایی پێدەهێنێت، یان لانیکەم ڕکابەریکردن تا دوا هەناسە، ڕەنگە بەشداربێت لە گۆڕینی بۆچوونی چاڤی، جگە لە مەرجەکانی دیکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە، چاڤی دەیەوێت گەرەنتی دارایی هه‌بێت بۆ مانه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چاڤی نایەوێت ئاستی یانەکە لە هاوینی داهاتوودا مێرکاتۆ هەمان ئەو ڕێگایە بگرێتەبەر کە مێرکاتۆ هاوینی ڕابردوو گرتبووی.

چاڤی دەیەوێت سەرچاوەی ئابووری بەدەستبهێنێت کە بەهۆیەوە بتوانێت تیپێکی گەورە دروست بکات بەبێ ئەوەی تەنها پشت بە بەهرەمەندەکانی لاماسیا ببەستێت.

چاڤی هیوادارە ئەم هاوینە ئیدارەی یانەکەی سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی یاریزانی ئاست بەرز.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە ناوەکانی وەک زۆبیمێندی یاریزانی سۆسیداد و جوشوا کیمیچ یاریزانی بایرن میونشن و بێرناردۆ سیلڤا ئەستێرەی مانچستەر سیتی هێناوەتە ئاراوە.


AM:10:27:02/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌