‌ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ بە ئەنجامێکى گەورە لە نیوکاسڵى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئارسیناڵ بە ئەنجامێکى گەورە و 4-1 لە یانەى نیوکاسڵى بردەوە.

لە یارییەکنى هەفتەى 26ى خولى ئینگلیزى یانەى ئارسیناڵ  میواندارى نیوکاسڵى کرد، یارییەکە 4-1 لە سودى گەنەرز کۆتاییهات.

چوار گۆڵەکەى ئارسیناڵ بۆتمان بە هەڵە و کاى هاڤێرتز و ساکا و  کیۆر تۆماریان کرد ، تاکە گۆڵەکەى نیوکاسڵیش ویلۆک لە خولەکى 84 تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئارسیناڵ بووە 58 خاڵ و لە پلەى سێیەمدایە.


AM:12:58:25/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌