‌مان سیتی یەكەم گرێبەستی هاوینەی ئەنجام دا

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ یەکەم گرێبەستی هاوینەی مان سیتی بۆ وەرزی ٢٠٢٤/٢٠٢٥ ئاشکرا کرد.

ڕۆمانۆ لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی "X” پشتڕاستی کردەوە کە مان سیتی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ساڤیۆی هێرشبەری جیرۆنا، بە ئامانجی گواستنەوەی بۆ یانە ئینگلیزییەکە لە وەرزی داهاتوو.

ڕۆمانۆ درێژەی بە قسەکانی دا کە مانچستەر سیتی لە یەکەمی تەمموزەوە سەرجەم بەڵگەنامەکانی گرێبەستی لەگەڵ ساڤیۆی هێرشبەری بەڕازیلی واژۆ کردووە

رۆمانۆ لە كۆتایشدا دەڵێت هاوینی داهاتوو  ساڤیۆ  پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ.


PM:07:38:20/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌