‌ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتاداى بەسەر فۆڵهام دا کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتاداى بەسەر فۆڵهامدا کرد و 4-3 لێی بردەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى 14ى خولى ئینگلیزى یانەى یانەى لیڤەرپوڵ میواندارى فۆڵهامى کرد ، یاریەکە 4-3 لە سودى لیڤەرپوڵ کۆتاییهات 

چوار گۆڵەکەى لیڤەرپوڵ ئلینۆ بە هەڵە و ماک ئەلیستەر و ئیندۆ و ئارنۆڵد تۆماریان کرد و سێ گۆڵەکەى فۆڵهامیش هارى ویڵسۆن و تیتی و بۆبى ڕید  تۆماریان کرد

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى لیڤەرپوڵ بووە 31 خاڵ و بە کاتى لە پلەى دووەمدایە و فوڵهامیش بە 15 خاڵ لە پلەى 14 هەمدایە.


PM:07:37:03/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌