‌ماتزارى: دەمانتوانى لە ڕیاڵ مەدرید ببەینەوە

وێستگە سپۆرت-

واڵتەر مازاری ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هۆکاری دۆڕانی یانەکەى بە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئاشکرا کرد.

مازاری لە لێدوانێکدا لە ڕێگەی سکای ئیتالیا دوای یارییەکە وتی: پێموایە ئاستێکی زۆر باش بوو، کاتێکیش ئەنجامەکە 2-2 بوو، ئەگەر لە هێرشە پێچەوانەکاندا باشتر یاریمان بکردایە، پێموایە دەمانتوانی لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین. ”

واڵتەر مازاری: هێزی ڕیال مەدرید لەوەدایە کە زۆرێک لە پێکانەکان کاریگەری لەسەر نییە، ئەمڕۆش ئەوەمان بینی، ئەوان یارییەکەیان یەکلاکردەوە بەهۆی بەهێزیانەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک بە ئەنجامی 3-2 یان 4-2 دەدۆڕێت، زۆر گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، هەندێک شتی بچووک هەبوون کە تێبینیم کرد و قسەیان لەسەر دەکەین، بەڵام بەگشتی یارییەکی باش بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە ماندوو بووین، چونکە لە یەک وەرزدا یارییەکان زۆرن، منیش ناوێرم حوکم لەسەر کاری ئەو کەسانە بدەم کە پێش من لێرە بوون، بۆیە دەبێت تەنها لە ساتەوەختی گەیشتنمەوە سەرنجم لەسەر ئەو شتانە بێت کە ڕوویانداوە.


AM:10:30:30/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌