‌بەرشەلۆنە گەڕانەوەی ئەستێرەیەكی بۆ یارییەكەی ڤایكانۆ ئاشكرا كرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گەڕانەوەی دی یۆنگی بۆ پێكهاتەی یانەكەی ئاشكرا كرد 

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، یانەی بەرشەلۆنە لە چوارچێوەی قۆناغی چواردەهەمی خولی ئیسپانیا، میوانداری یانەی ڕایۆ ڤالیکانۆ دەکات.

بارسێلۆنا لە بەیاننامە فەرمییەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، فرێنکی دی یۆنگ گەڕایەوە پێکهاتەی تیپەکە دوای ئەوەی لە ئاستێکی باشدا بوو، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە، دوای ئەوەی لە پێکانی پاژنەی پێی چاکبووەوە.

لای خۆشییەوە چاڤی ڕاهێنەری یانەكە ئاشكرای كردووە بە تەواوی بۆ یارییەكە ئامادەیە


PM:08:24:24/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌