‌بەرشەلۆنە لە بارەى پێکانى گاڤییەوە هاتە دەنگ و نیگەرانە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە لە لویس دی لا فونتێ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا توڕە دەبێت، ئەوەش دوای پێکانەکەی خاڤی ئەستێرەی بارسا.

خاڤی لەکاتی بەشداریکردنی لە یارییەکەی ئیسپانیا بەرامبەر جۆرجیا کە ئێوارەی یەکشەممە، لە قۆناغی دەیەمین و کۆتایی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤دا، تووشی پێکانێکى قورس بوو.

فیدراسیۆنی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی فەرمی لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: خاڤی تووشی پێکانێکی سەخت بووە لە ئەژنۆی ڕاستیدا

بەگوێرەی ڕادیۆی "مۆنتی کارلۆ"ی فەرەنسی، بەرشەلۆنە لە لویس دی لافونتێ و فیدراسیۆنی ئیسپانیا توڕەیە، دوای ئەوەی گاڤی لە یارییەکەی بەرامبەر جۆرجیا تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

بەرشەلۆنە پێیوایە بەشداریکردنی خاڤی لەو یارییەدا پێویست نەبووە، بەتایبەتی کە ئیسپانیا پێشتر سەرکەوتنی بۆ یۆرۆی ٢٠٢٤ بەدەستهێناوە.

بارسێلۆنا درک بەوە دەکات کە خاڤی حەزی لە پشوودان نییە، بەڵام یانەکە توڕەیە لەوەی ئەو ڕاهێنەرە خستویەتییە نێو یارییەکی ئاگرنگەوە، سەرەڕای ئەوەی دەزانێت ئەو یاریزانە بەردەوام لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری دەکات.

بارسێلۆنا دووپاتی دەکاتەوە، قەرەبووی دارایی فیفا (کە لە نێوان 4 بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت) قەرەبووی لەدەستدانی یاریزانێکی دیاری وەک خاڤی تا کۆتایی وەرز ناکاتەوە.


AM:10:28:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌