ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بە زەحمەت لە یۆنیۆن بەرلینى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت و ١-٠ لە یانەى یۆنیۆن بەرلینى بردەوە.
لە یارییەکانى جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا یانەى ڕیاڵ مەدرید میواندارى یۆنیۆن بەرلینى ئەڵمانى کرد، یارییەکە ١-٠ لە سودى یانەى شاهانە کۆتاییهات.
تاکە گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید بیلنگهام لە دوا خولەکەکانى تایمى دووەم تۆمارى کرد.
بەو شێوەیە ڕیاڵ مەدرید یەکەمین سێ خاڵى لەم وەرزەى چامپیۆنسلیگ بە دەستهێنا.
PM:09:52:20/09/2023
ئهم بابهته 2232
جار خوێنراوهتهوه