‌ڤیدیۆ.. مانچستەر سیتی لە سرفینا زبیدای بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر سیتی هەڵگری نازناوەكە بە بردنەوە دەستی بە یارییەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنسلیگ كرد و 3-1 لە سرفینا زبیدای بردەوە.

لە یارییەكانی جەولەی یەكەمی چامپیۆنسلیگ و لە كۆمەڵەی حەوتەم مان سیتی میوانداری سرفینازبیدای سڕبی كرد، یارییەكە 3-1 لە سودی مان سیتی كۆتاییهات.

سێ گۆڵەكەی سیتی جولیان ئەلڤارێز دوو گۆڵ و ڕۆدی لە خولەكەكانی 47 و 60 و 73 تۆماریان كرد ، تاكە گۆڵەكەی سرفینا زبیداش  عوصمان بۆكاری لە خولەكی 45 تۆماری كرد.

بەو شێوەیە سیتی یەكەم سێ خاڵی كۆكردەوە


PM:11:59:19/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌