‌پاریس ئامادەکارى دەکات بۆ ئەنجامدانى گرێبەستێکى گەورە

وێستگە سپۆرت-

یانەى پاریس سان جێرمان ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی گرێبەستی مارکۆ ئەسینسێۆى ئەستێرەى یانەى ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەسێنسیۆی 27 ساڵ ڕەزامەندی لەسەر گرێبەستەکە نیشانداوە و ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس چوار وەرز دەبێت.

گرێبەستی ئەو یاریزانە ئیسپانیە لەگەڵ یانەی شاهانە لەکۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و لەدوای بەسەربردنی حەوت وەرز بڕیاریدا یانەکە جێبهێڵێت .

لەلایەکی تریشەوە ڕۆژنامەی لیکیپ ڕونیکردەوە کە ئەو بڕیارەی ئەسێنسیۆ بۆ پەیوەندی کردنی بە پاریس سان جێرمانەوە بۆ پەیوەندیە باشەکەی بریکاری کارەکانی دەگەڕێتەوە لەگەڵ لویس کامپۆسی ڕاوێژکاری وەرزشی یانە پاریسیەکەدا.


AM:10:18:03/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌