‌ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە برایم دیاز بڕیاری كۆتایی دا

وێستگە سپۆرت-

ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی سەبارەت بە برایم دیازی یاریزانی یانەکەی داوە.

تۆڕی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە دیاز بگەڕێنێتەوە بۆ ڕیزەکانی خۆی و وەرزی داهاتوو پشتی پێ ببەستێت.

ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ تیپی میلان ئامادە بوو، بە خواستن، و ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.

گەڕانەوەی دیاز لە کاتێکدایە کە چەند ناوێک لە یانەی مێرێنگێ بەجێدەهێڵن، بەتایبەت کەریم بنزیمە و مارکۆ ئاسێنسیۆ.


PM:06:08:01/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری