‌کەس و کارەکەى مێسی بەم گرێبەستە ڕازین

وێستگە سپۆرت-

خێزانی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ڕازیبوون بەو ئۆفەرە فەلەکییە کە لەلایەن هیلالی سعودیەوە پێشکەش کراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕی "فوت مێرکاتۆ"ی فەرەنسییەوە دەستیان کەوتووە، یانەی هیلال بڕی 1.2 ملیار یۆرۆی پێشکەش بە مێسی کردووە بۆ ماوەی دوو وەرز کە ساڵانە 600 ملیۆن یۆرۆیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە هێشتا دەیەوێت بچێتە بەرشەلۆنە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ گەرەنتییەک نییە کە یانە کەتەلۆنییەکە ئۆفەرێکی بۆ پێشکەش بکات.

چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی پشتڕاستیان کردبووەوە کە مێسی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتووی خۆی دەدات.


AM:10:24:30/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری