ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد بە ئەنجامێکى گەورە لە چێڵسی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر یونایتد 4-1 شکستى بە یانەى چێڵسی هێنا و بە فەرمى گەیشتە چامپیۆنسلیگى وەرزى داهاتوو.
لە یارییەکى دواخراوى هەفتەى 32ى پرێمەرلیگ مان یونایتد میواندارى چێڵسی کرد، یارییەکە 4-1 لە سودى یونایتد کۆتاییهات.
چوار گۆڵەکەى مان یونایتد کاسمیرۆ ومارسیاڵ و برۆنۆ فێرناندز و ڕاشفۆرد لە خولەکەکانى6 و 45 و 73 و 78 تۆماریان کرد، تاکە گۆڵەکەى چێڵسیش جواو فلێکس لە خولەکى 89 تۆمارى کرد.
بەو شێوەیە خاڵەکانى مان یونایتد بووە 72 خاڵ و بە فەرمى گەیشتە چامپیۆنسلیگى وەرزى داهاتوو .
AM:12:04:26/05/2023
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه