‌هێرشبەرێک پێشکەش بە بەرشەلۆنە کراوە

وێستگە سپۆرت-

زۆرێک لە یانە ئەوروپییەکان دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ مارکوس تورامی هێرشبەری بروسیا مۆنشنگلادباخ بکەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕی "رێلیڤۆ"ی ئیسپانیاوە دەستیان کەوتووە، تۆرام پێشکەش بە چەند یانەیەک کراوە، لەوانە بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆتایی وەرزی ئێستادا گرێبەستی هێرشبەرە فەرەنسییەکە کۆتایی دێت، هاوینی ئەمساڵیش بەخۆڕایی یانەکەى جێدەهێڵێت.

چەند یانەیەک خواستی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بگرێتەوە، دیارترینیان بایرن میونشن، نیوکاسڵ یونایتد، مانچستەر یونایتد و ئینتەرمیلان.


AM:11:08:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌