‌مباپێ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدات سەبارەت بە داهاتووی

وێستگە سپۆرت-

کیلیان مباپێی فەرەنسی، لەگەڵ  پاریس سان جێرمان، سەرلەنوێ بە داهاتووی خۆیدا دەچێتەوە.

ڕۆژنامەی فەرەنسی "ل ئیکویپ" بڵاویکردەوە کە گرێبەستەکە کە مباپێ واژۆی کردووە بۆ دوو وەرزی جێگیر بووە جگە لە دوو وەرزی ئیختیاری، بڕگەیەک لەو گرێبەستەدا هەیە کە ڕێگە بە نوێکردنەوە دەدات بە شێوەیەکی تاکلایەنە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥.

وە ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە مباپێ تا ٣١ی ئەم مانگەى ماوە بۆ چالاککردنی بڕگەی نوێکردنەوەى گرێبەستەکە تا ٢٠٢٥، بەڵام ئەوە ڕوونادات، ئەمەش گەرەنتی ئەوە دەکات کە لە هاوینی داهاتووەوە دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.

وە ڕاپۆرتەکە بەردەوام بوو و ڕوونیکردەوە کە مباپێ، چەند مانگێک لەمەوبەر، پێشتر داوای لە بەرپرسانی پاریس سان جێرمان کردووە کە بڕوات و مەبەستیشی ئەوە نەبووە کە لە دوای ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام بێت.

سەرەڕای ئەمەش، پاریس سانجێرمان متمانەی بە بەردەوامی مباپێ هەیە، بەنیازە پڕۆژەیەکی نوێ لەسەر بنەمای مباپێ بنیات بنێت، لەگەڵ ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی و نەیمار دا سیلڤا، دوای ئەوەی بۆ وەرزێکی دیکە لە چامپیۆنزلیگ شکستی هێنا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بریکارەکانی مباپێ ڕەتیانکردووەتەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو زانیاریانە بدەن کە لەکاتی پەیوەندیکردن لەگەڵیاندا بڵاوبوونەتەوە.

ڕاپۆرتەکە دووپاتی کردەوە کە مەحاڵە لەم هاوینە ڕێگە بە ڕۆیشتنی مباپێ بدرێت و یانەکە تەنانەت بیری لەوە نەکردۆتەوە.

وە "L'Equipe" لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەی ڕیال مەدرید بە تەواوی دەرگای بیرۆکەی گرێبەستکردن لەگەڵ مباپێ دانەخستووە، بەڵام یاریزانەکە دەبێت مووچەکەی کەم بکاتەوە ئەگەر بڕیاری گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی شاهانە بدات.


PM:08:08:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌