‌داواکەى خیتافی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ڕەتکرایەوە

وێستگە سپۆرت-

سکاڵاکەى یانەى خیتافى بەرانبەر یانەى ڕیاڵ مەدرید ڕەتکرایەوە

هەفتەی ڕابردوو خیتافی سکاڵای لە لیژنەی ڕکابەرییەکانی لالیگا تۆمارکرد، دوای ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید هەڵەی کرد لە گۆڕانکاری لە یارییەکەی هەردوو یانە کە بە بردنەوەی ڕیاڵ بە ئەنجامی 1-0 کۆتایی هات، لە خولی ئیسپانیا.

لە خولەکی 84ی یارییەکەدا کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر ویستی ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا لە شوێنی مارکۆ ئاسێنسیۆ بگۆڕێت، کاتێکیش ئاسێنسیۆ خەریک بوو بچێتە ناو یارییەکە، ئێدواردۆ کاماڤینگا ئاماژەی بەوەدا کە دەیەوێت بچێتە دەرەوە، دوای ئەوەی پاژنەی پێی پێچاوە.

ناوبژیوان ڕێگەی بە کاماڤینگا دا کە یاریگا بەجێبهێڵێت تەنانەت دوای ئەوەی ئۆدریۆزۆلا هاتە ناو یاریگا.

بەپێی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، خیتافی بەنیازی ناڕەزایەتی نەبووە، بەڵام لەژێر ڕۆشنایی شەڕی دابەزینی بۆ خولى پلە دوو ، لە کۆتاییدا سکاڵایەکی فەرمی تۆمارکردووە.

هەرچەندە سکاڵاکە ڕەتکرایەوە، بەڵام هێشتا 10 ڕۆژی دیکەی لەبەردەم خیتافێ تانە لە بڕیارەکە تۆمار بکات


AM:10:29:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌