‌یەکەم کاردانەوەى کۆنتى پاش رۆشتنى لە تۆتنهام

وێستگە سپۆرت-

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی دوای کەمتر لە ڕۆژێک لە دورخستنەوەی بە فەرمی لەلایەن تۆتنهامەوە، ئەمڕۆ پەیامێکى بڵاوکردەوە

کۆنتی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: تۆپی پێ خولیایە، دەمەوێت بە قووڵی سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم لە تۆتنهام کە خولیای و جۆش و خرۆشی منیان وەک ڕاهێنەری تۆپی پێ بەرز نرخاند و هاوبەشیان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامێکی تایبەت بۆ ئەو هەوادارانە کە هەمیشە پشتگیری و پێزانینیان بۆم نیشانداوە، لەکاتی گۆرانی وتن بە ناوی مندا لەبیرناکرێن، گەشتەکەمان پێکەوە کۆتایی هاتووە، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم بۆ داهاتوو.... ئەنتۆنیۆ.


AM:12:25:28/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌