‌لاپۆرتا سێ مەرجى بۆ مێسی داناوە ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

خوان لاپۆرتاى سەرۆکى یانەى بەرشەلۆنە بە سێ مەرج ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ مێسی واژوو بکەنەوە.

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکراى کردووە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە ئامادەیە دووبارە مێسی بکڕێت، بەو مەرجەی سێ داواکاری قبوڵبکات.

یەکەم داواکارى ئەوەیە کە ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە  بە ئاشکرا لە ڕێگەی میدیاکانەوە خواستی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ بەرشلۆنە ئاشکرابکات.

دووەم داواکارى لاپۆرتا لە مێسی ئەوەیە کە  مووچەکەی بە ڕێژەیەکی زۆر، کەم بکاتەوە چونکە دۆخى داراى یانەکە خراپە.

سێیەم و کۆتا داواکارى لاپۆرتا ئەوەیە کە مێسی  بە ڕۆڵی نوێ و دانپێدانان بە مافی لیڤاندۆڤسکی و تێر شتیگن و بوسکێتس وەک کاپتنە یەکەمینەکانی بەرشەلۆنە ڕازى بێت.


AM:12:03:28/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌