‌تۆخێل داواى گواستنەوەى سێ یاریزانى کردووە

وێستگە سپۆرت-

تۆماس توخێلی ئەڵمانی، ڕاهێنەری نوێی یانەی بایرن میونشن دەستیکرد بە ئامادەکاری بۆ مێرکاتۆی هاوینە و لەو نێوەندەدا داواى سێ یاریزانى لە ئیدارەى یانەکەى کردووە.

بەپێی ماڵپەڕی ئیتاڵی "کالچیۆ مێرکاتۆ”، تۆخێل داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لە هاوینی داهاتوودا 3 یاریزانی نوێ بگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە دوو لەو یاریزانانە هەریەکە لە  ماتیۆ کۆڤاسیچی یاریزانی کرواتی و ئێدواردۆ مێندی گۆڵپارێزی سەنیگالین لە یانەى چێڵسی

وە لە کۆتاییدا ئەو مەڵپەڕە ئاشکراى کردووە هاوکات توخێل جگە لەو دوو یاریزانەى چێڵسی  داوای کردووە گرێبەست لەگەڵ فریدریکۆ کیزاى  ئەستێرەی یۆڤانتۆس واژوو بکەن 

تۆخێل پێی وایە ئەم سێ گرێبەستە گرنگن بۆ تیپەکە.


PM:07:36:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری