‌بابەتى یاریکردنى کۆرتوا لە کلاسیکۆ یەکلایی دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

بابەتى بەشداریکردنى تیبۆ کۆرتواى بەلیجیکى وگۆڵپارێزى ریاڵ مەدرید لە یارى یانەکەى بەرانبەر بەرشەلۆنە ئاشکرا دەبێت 

کۆرتوا کەمپی هەڵبژاردەی بەلجیکا بەجێهێشت و وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی گەڕایەوە ڕیاڵ مەدرید، بەهۆی ئەوەی تووشی فشارێکی کەم بوو لە ماسولکەکانی قاچیدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە ​​ئەتلەتیک"ی ئینگلیزی، کۆرتوا لە ئیسپانیا پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە، هەروەها دووپاتی کردووەتەوە کە هیچ هۆکارێکی نیگەرانی لەلایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکانەکە شتێکی نوێ نییە، چونکە کۆرتوا هەستی بە ئازارێکى کەم کردووە لە یارى گەڕانەوە بەرانبەر لیڤەرپوڵ.

و لە کۆتاییدا ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکراى کردووە : پێشبینی دەکرێت کۆرتوا یاریزانێکی سەرەکی بێت لە یارییەکەی بەلەدوەلید یەکشەممەی داهاتوو لە لالیگا، هەروەها ئامادە دەبێت بۆ بەشداریکردن بەرامبەر بەرشەلۆنە لە یاری گەڕانەوەی پێش کۆتایی جامی پاشا لە 5ی نیسان.


PM:06:02:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌