‌یاریزانێکى ڕیاڵ مەدرید لە لێواری خیانەتدایە لە یانەکەى

وێستگە سپۆرت-

دانى سیبایۆس  نزیکە لە خیانەتکردن لەیانەکەى  و گواستنەوەی بۆ یەکێک لە ڕکابەرە دیارەکانی لە هاوینی داهاتوودا.
 
گرێبەستی دانی سیبالۆس لەگەڵ ڕیال مەدرید لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەگەڵ مێرینگێ سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نییە.
 
 ڕۆژنامەى مارکا باس لەوە دەکات لە ئینگلتەراوە خواستێکى زۆر بۆ سیبایۆس هەیە ، بەڵام خودى یاریزانەکە ئارەزووى یاریکردن بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.
 
ڕوونیشیکردەوە، ئەتلەتیکۆ دووجار نێردراوێکی ناردووە بۆ ئەوەی سیبایۆس ڕازی بکات بۆ ئەوەی بچێتە یانەکەیان.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیبایۆس لە هاوینی داهاتوودا ئەولەویەت دەدات بە ڕیال مەدرید ولە ئەگەرى گرێبەستێکى گونجاو ئامادە دەبێت بۆندەکەى نوێ بکاتەوە ، بەڵام تاکو ئێستا هیچ هەڵوێستێکى فەرمى یانەى شاهانە لەو بارەیەوە نییە.


PM:01:17:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌