‌ناوى پێنج یانەى بەهێزدەهێنرێت وەکو وێستگەى داهاتووى کۆنتى

وێستگە سپۆرت-

پێنج یانە ناویان دەهێنرێت وەکو وێستگەى داهاتووى ئەنتۆنیۆ کۆنتى ڕاهێنەرى پێشووى تۆتنهام.

تۆتنهام ڕۆیشتنی کۆنتی ڕاگه یاند دوای ئه وه ی ڕاهێنەرە ئیتاڵییه که له کۆنگره یه کی ڕۆژنامه وانیدا لیڤیی سەرۆکى یانەکەى تۆمه تبار کرد به به ڕپرسیاربوون له به ده ستنەهێنانی هیچ نازناوێکی یانه که له ماوه ی دوو ده یه دا.

بەگوێرەی تۆڕی "فتبۆڵ ئیتاڵیا"، کۆنتی 5 شوێنی هەیە لە ماوەی داهاتوودا بۆ دەستپێکردنی گەشتێکی نوێ لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیدا، کە لە ساڵی 2005 دەستیپێکردووە 

تۆڕەکە دەڵێت لە ئیتاڵیا هەر سێ یانەى یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان و ڕۆما ئەگەر هەیە پەیوەندى بە کۆنتییەوە بکەن 
لە دەرەوەى ئیتاڵیاش یانەکانى پاریس سانجێرمان کە لەگەڵ کریستۆف گالتیێر ئازار دەچێژێت و جارێکی دیکە لە چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە،ئەگەرێکى ترە بۆ کۆنتى.

هەروەها ڕیاڵ مەدریدیش هەیە لە ئەگەری ڕۆشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە قەڵای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" لە کۆتایی ئەم وەرزەدا


PM:01:09:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌