‌بەرشەلۆنە ئامانجی گەڕاندنەوەی یاریزانێکى پێشووى خۆیەتی

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنە دەیەوێت بەرگریکارى پێشووى یانەکەى بگوازێتەوە.

بارسێلۆنا خاوەنی 3 یاریزانە لە پۆستی بەرگری چەپ،ئەوانیش بریتین لە جۆردی ئەلبا و مارکۆس ئەلۆنسۆ و ئەلیخاندرۆ باڵدی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، ئەلیخاندرۆ گریمالدۆی ئیسپانی، بەرگریکاۆرى باڵى چەپى یانەی بەنفیکا، لەسەر مێزی یانەی بەرشەلۆنەیە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەى لە هاوینى داهاتوو.

گرێبەستەکەی گریمالدۆ لەگەڵ  بەنفیکا لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، بەنیازە ئەزمونێکى نوێ تاقى بکاتەوە

گریمالدۆ لە لاوانى یانەى بەرشەلۆنە بووە و ، لە زستانی 2016 ئەوێی  بەجێهێشت، بەرەو بەنفیکا.


AM:10:58:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌