‌ناسڕ خلێفى لە پێناو زیدان قوربانى دەدات

وێستگە سپۆرت-

ناسڕ خلێفى قەتەرى و سەرۆکى یانەى پاریس سانجێرمان ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەى زەینەدین زیدانى فەڕەنسى بۆ ڕاهێنەرایەتى یانەکەى قوربانى بدات.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکراى کردووە  بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان هەنگاوەکانیان بەمەبەستی گریبەستکردن لەگەڵ زەینەدین زیدان دەستپێکردووە تا بیکەنە راهێنەری یانەکەیان لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە.

لاگازێتا ئاماژەى بەوەشکردووە  کە سەرۆکی یانە پاریسیەکە ئامادەیی دەربڕیوە قوربانی بدات لە پێناو رازیکردنی زیدان کە متمانەی بە پرۆژەکەیان هەبێت ئەویش بە دوورخستنەوەی لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشی ئێستای یانەکەیەتی چونکە پەیوەندیەکی خراپی لەگەڵ زیداندا هەیە.


AM:10:39:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌