‌مانچستەر سیتى لە بارەى هالاندەوە گورزێکى کوشندە لە ڕیاڵ مەدرید دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر سیتی وەڵامی پلانی ڕیاڵ مەدریدی دایەوە بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری یانەی سیتیزنی نەرویجی لە هاوینی 2024.

ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان لەم دواییانەدا ئاشکرایان کرد کە ڕیاڵ مەدرید پارەیەکی زۆر ئامادە دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە لە هاوینی داهاتوودا، بە چالاککردنی بڕگەی  مەرجى هەڵوەشاندنەوەى لە گرێبەستی یاریزانە نەرویجییەکەدا کە بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن”ی بەریتانی، مانچستەر سیتی هاوینی داهاتوو ڕاستەوخۆ  دچێتە گفتووگۆ بۆ ئەوەی هالاند ڕازی بکات گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات و بەرزترین مووچەی پێبدات لە پریمەرلیگ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکەی ئێستای هالاند لە ساڵی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت، بەڵام مان سیتی دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکاتەوە، مووچەی هێرشبەرە نەرویجییەکە لە ٣٧٥ بۆ ٥٠٠ هەزار  یۆرۆ لە هەفتەیەکدا زیاد دەکات.

ڕوونیشیکردەوە، ڕەزامەندی هالاند لەسەر گرێبەستە نوێیەکە کۆتایی بە هەوڵی گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەهێنێت.

سەرچاوە نزیکەکانی هالاند ڕایانگەیاندووە، کە زۆر دڵخۆشە لە یانەی مانچستەر سیتی بەڵام یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت لە ڕێگەی گرێبەستە نوێیەکەیەوە پەیامێکی بەهێز بۆ یانەی ڕیال مەدرید بنێرێت.


PM:02:56:26/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری