‌سیمۆنى چاوى لە یاریزانێکى ڕیاڵ مەدریدە

وێستگە سپۆرت-

دیگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید چاوی لە تواناکانی ناچۆ فێرناندزی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدریدە.

ڕۆژنامەی ناسیوناڵی ئیسپانی دەڵێت سیمۆنی داوای لە بەرپرسانى یانەکەی کردووە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ناچۆ بگوازنەوەو پێی وایە سودێکى زۆرى دەبێت بۆ تیپەکە

گرێبەستی ناچۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵ تەواو دەبێت و دەتوانێت بە ئازادی یانەی داهاتووی هەڵبژێرێت


PM:02:51:26/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌