‌پێرێز هەڵوێستێکی نوێی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە پێش کلاسیکۆدا دەگرێتەبەر

وێستگە سپۆرت-

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، پێش یارییەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی کلاسیکۆ، لە چوارچێوەی قۆناغی بیست و شەشەمی پاڵەوانێتی خولی ئیسپانیا، هەڵوێستێکی نوێی بەرامبەر بەرشەلۆنە وەرگرت.


بەگوێرەی ڕادیۆ کادینا سێر، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید گەشت بۆ بەرشەلۆنە ناکات و لە یاریگای "کامپ نو” نابێت، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای بەیاننامەکەى یانەى شاهانە لە دۆسیەی گەندەڵی و بەرتیلدانی ناوبژیوانان و هەر لەبەر ئەمەشە ئامادە نابێت.

ڕادیۆکە هەواڵی بڵاوکردەوە کە بەرشەلۆنە بەبێ هۆکاری دیاریکراو ئاگادارکرایەوە کە پێرێز لە یارییەکەی کلاسیکۆدا ئامادە نابێت، بەڵام ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دووپاتیکردەوە کە پەیوەندی نێوان هەردوو یانە باش نییە.


PM:03:19:19/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌