‌پاریس کێبڕکێی بەرشەلۆنە دەکات بۆ گواستنەوەى ئەستێرەیەک

وێستگە سپۆرت-

پاریس سانجێرمان بیر لە گواستنەوەی ئەستێرەیه‌كى مانچستەر سیتی دەکاتەوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی بە یەکێک لە یاریزانه‌ سەرەکییەکانی پێکهاتەی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی دادەنرێت، بەڵام ناوەکەی پەیوەست بووە بە ڕۆیشتنی بەرشەلۆنە لە ماوەکانی ڕابردوودا.

بەپێی هەواڵێکی "le10sport"، سانجێرمان بەجدی بیر لەوە دەکاتەوە ئۆفەرێک پێشکەش بە مانچستەر سیتی بکات، بۆ ئەوەی سیلڤا، هاوینی داهاتوو، بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ  بگوازێته‌وه‌.


بەرشەلۆنە یەکێکە لەو تیپانەی کە پلانی هەیە لە وەرزی داهاتوودا بێرناردۆ بگوازێته‌وه‌  چونکە چاڤی ڕاهێنەر زۆر سەرسامە.

بێرناردۆ سیلڤا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا ٢٨٢ یاری لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و ٥٠ گۆڵی تۆمارکردووە و ٥٦ گۆڵیشى بۆ هاوڕێكانى دروست كردووه‌ . 


AM:10:25:07/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌