رائول گۆنزالێس یانهیهكى پریمەرلیگی رەتکردەوە
وێستگە سپۆرت-
ڕائول گۆنزالێسی ئیسپانى و ڕاهێنهرى تیمى كاستیاى یانهى ڕیاڵ مهدرید ڕاهێنهرایهتى یانهى لیدز یونایتدى ڕهتكردۆتهوه.
رۆژنامەی ئاسى نزیك له یانهى شاهانه ئاشكراى كردووه رائول گۆنزالێسی ئەفسانەی ریاڵ مەدرید رەتیکردۆتەوە ئەرکی راهێنانی یانەی لیدز یونایتد وەربگرێت.
لیدز یونایتد دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ راهێنەرەکەی دوور خستەوەو بەپێی رۆژنامەی ئاسیش گرێبهستیان پێشکەشی رائول کردوە کە ئێستا راهێنەری تیپی کاستیای ریاڵ مەدریدە، بەڵام رائول یانەکەی پریمەلیگی رەتکردۆتەوە
رائول چاوی لەسەر ئەوەیە دوای ئەنچیلۆتی ببێتە راهێنەری تیپی یەکەمی یانەکەی، هەر ئەمەش هۆکاری رەتکردنەوەی لیدزە
AM:12:23:07/02/2023
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه