ڤینیسیۆس گاڵتە بە یاریزانانی مایۆرکا دەکات
وێستگە سپۆرت-
ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، گاڵتەی بە هەندێک یاریزانێكى ڕیاڵ مهدرید كردووه.
له یارییهكهى شهوى ڕابردوو كه به بردنهوهى مایۆركا كۆتاییهات چەندین شەڕ و پێکدادان لە نێوان ڤینیسیۆس لە لایەک و پابلۆ مافیۆ و ئەنتۆنیۆ ڕایلۆ، یاریزانانی مایۆرکا لە لایەکی دیکەوە بەخۆیەوە بینی، جگە لەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەلایەن هاندەرانی بەرامبەرەوە قسەی ناشرینیان لێدەکرا، هەرکاتێک تۆپى دههاته قاچ.
بەرنامەی"ئێل چێرێنجیتۆ"،ى ئیسپانى ئاشكراى كردووه ڤینیسیۆس وەڵامی شەڕ و پێکدادانەکانی مافیۆ و ڕایلۆی دایەوە و بە یەکێکیان گوت: "ئەگەر وازبهێنیت، دەبێت بەدوای کارێکی تردا بگەڕێیتهەرگیز هەمان پارەی من بەدەست ناهێنیت".
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە یارییەکی دیکەدا وتی: نازانم چۆن تۆپەکەم لێ وەربگریت کاتێک لە دۆخێکی وا خراپدایت.
AM:10:50:06/02/2023
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه