‌دواى به‌رشه‌لۆنه‌ ڕیاڵ مه‌دریدش زه‌برێكى زۆر توندى به‌رده‌كه‌وێت

وێستگە سپۆرت-

به‌ ئه‌گه‌رێكى زۆر تیبۆ كۆرتواى به‌لجیكى و گۆڵپارێزى ڕیاڵ مه‌درید یاوه‌رى یانه‌كه‌ى ناكات بۆ به‌شداریكردن له‌ جامى جیهانى یانه‌كان.

کۆرتوا پێش یارییەکەی ڕیاڵ مایۆرکا لە لالیگا، لە کاتی گەرمبوونی خۆیدا تووشی پێکان بوو لە ڕانیدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، پشکنینی یەکەمی کۆرتوا ڕەشبینی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر چاکبوونەوەی دەستبەجێی گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە لە پێکان لێ كه‌وۆته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەستی پێکانەکەی کۆرتوا باش نییە، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە لە تەواوی مۆندیالی یانەکاندا بەشداری ناکات.

ڕوونیشیکردەوە، پلانی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئامادەکردنی کۆرتوایە بۆ ئەوەی لە یارییەکەی لیڤەرپوڵدا ئامادەبێت .

یانەی ڕیال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئەهلی میسری، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکاندا.


AM:10:38:06/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری