به‌رشه‌لۆنه زه‌برێكى توندى به‌رده‌كه‌وێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه زه‌برێكى توندى به‌رده‌كه‌وێت و ڕه‌نگه بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته تواناكانى سێرجیۆ بۆسكێتس له ده‌ست بدات.
بۆسکێتس لە سەرەتای یارییەکەدا توشی پێکان بوو و لە خولەکی هەشتەمدا گۆڕدرا، فرانک كیسی وەک یەدەگەکەی بەشداری کرد، لە یارییەکدا کە بە سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌رشه‌لۆنه له سیڤیلیه‌ى برده‌وه.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یارییەکە، چاڤی دەڵێت: بوسکێتس تووشی پێچانی پاژنەی پێی بووە، هیوادارین لەوە زیاتر نەبێت.
ڕاهێنەری بارسێلۆنا زیاتر وتی، ڕوون و ئاشکرایە کە تووشی ئازار بووه، بەڵام ڕادەی پێکانەکەی دەبینین و پشكنینى زیاترى بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ڕادیۆی کادینا سێر ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بوسکێتس لانیکەم بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ئامادەنەبێت.
بەرشەلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی یەکشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی ڤیاریال ببێتەوە، دواتر لە ١٦ی شوبات لە خولی ئەوروپا ڕووبەڕووی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە.
AM:09:54:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوه‌ته‌وه