مانچستهر سیتى تهقهى تێكهوت، بزانه گواردیۆلا له نێوان تایمهكاندا چى كردووه
وێستگە سپۆرت-
کەش و هەوای نێوان پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی و ڕیاز مەحرەزی یاریزانە جەزائیرییەکەی لە یارییەکەی تۆتنهام کە بە بردنەوەی ئەم دووەمیان (1-0) کۆتایی هات، ئاڵۆز بوو.
پایکۆڤسکی، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی مانچستەر ئیڤین نیوز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، گواردیۆلا گێمی یەکەمی بە هاوارکردن لە مەحرێز لە تونێلی چوونە ژووری جلگۆڕین کۆتایی پێهێنا و دهنگه دهنگى زۆرى بهسهردا كردووه.
لە گێمی دووەمدا مەحرەز یەکەم یاریزانی سیتی بوو کە گواردیلا گۆڕانكارى پێ كرد و کاتێک لە خولەکی ٥٩دا و کیڤن دی برۆین جێگەی گرتەوە.
PM:10:52:05/02/2023
ئهم بابهته 908
جار خوێنراوهتهوه