ڤیدیۆ.. بایرن میونخ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر سكه‌ى بردنه‌وه‌كان
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى بایرن میونخ به بردنه‌وه‌ى له فۆڵفسبۆرگ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وى بردنه‌وه‌كانى.
له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 19ى خولى ئه‌ڵمانى یانه‌ى بایرن میونخ بووه میوانى فۆڵفسبۆرگ ، یارییه‌كه 4-2 له سودى بایرن میونخ كۆتاییهات.
چوار گۆڵه‌كه‌ى بایرن میونخ كومان دوو گۆڵ و مۆسه‌ر وجه‌مال مۆسیالا له خوله‌كه‌كانى9 و 14 و 19 و 73 تۆماریان كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ى فۆڵفسبۆرگیش كامینسكى و سفانبێرگ له خوله‌كه‌كانى44 و81 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانى بایرن میونخ بووه 40 خاڵ وله پێشه‌نگى ڕیزبه‌ندى دایه.
PM:09:36:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه