كاردانه‌وه‌ى ئه‌نچیلۆتى پاش شكستى تیپه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر مایۆركا
وێستگە سپۆرت-
ئه‌نچیلۆتى به‌رگری له ڤینسیۆس ده‌كات و ده‌ڵێت تا كۆتایی بۆ نازناوى لالیگا ده‌جه‌نگین.
له پاش یاش یارییه‌كه ئه‌نچیلۆتى وتى تۆماركردنى ئه‌و گۆڵه له‌سه‌ره‌تاوه له سه‌رمان و له ده‌ستدانى لێدانى سزا ئێمه‌ى له ناو برد.
له‌سه‌ر ڤینسیۆس وتى: خەتای ئەو نییە، هەمیشە نەیاران و هاندەرانی ڕکابەر ئیستفزازی دەکەن، سەیری ئەمڕۆ بکەن چی ڕوویدا.
ئەنچیلۆتی ده‌شڵێت : ئێستا دەبێت سەرنجمان لەسەر شتەکانی دیکەی وەک جامی جیهانی یانەکان بێت بێگومان تا یاری کۆتایی شەڕ بۆ نازناوی لالیگا دەکەین، هێشتا ئەمە کۆتایی نەهاتووە، یاری زۆر ماوە.
له كۆتایشدا ئەنچیلۆتی وتى : من ئاسێنسیۆم هەڵبژارد بۆ لێدانی سزا، ڕێزبەندییەکە بنزیما و مۆدریچەو ئەوان باشترینن، دواتر بەپێی ئەوەی کێ یاری دەکات بڕیار دەدەم، ئەسینسیۆ، ڕۆدریگۆ، کرۆس.
PM:06:36:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوه‌ته‌وه