یانهیهكى بههێز ههفتهى داهاتوو گفتووگۆى گواستتنهوهى ئهسێنسیۆ دهكات
وێستگە سپۆرت-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، داهاتووی مارکۆ ئاسێنسیۆی ئیسپانی تا ئێستا لە مەترسیدایە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئارەزووی ئینگلیز بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
یاریزانە ئیسپانییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی دێت، تا ئێستاش سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانەی شاهانە نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن.
یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە یەکێک بوو لەو یاریزانانەی کە لیڤەرپوول هەوڵیدا گرێبەستی لەگەڵدا بکات بەڵام بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی"، ئارسناڵ چووەتە ناو ململانێکانەوە بۆ ئەوەی مارکۆ ئەسینسیۆ بگوازیتهوه
ئاسێنسیۆ پێشتر ئاماژەی بە خواستی خۆی کردبوو بۆ یاریکردن لە خولی نایابی ئینگلیزی.
ڕۆژنامە بەریتانییەکە بڵاویکردووەتەوە،هەفتەی داهاتوو بریکارەکانی ئەسینسیۆ لە لەندەن ئامادە دەبن بۆ دانوستان لەگەڵ ئارسناڵ سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئیسپانییە.
PM:03:58:05/02/2023
ئهم بابهته 868
جار خوێنراوهتهوه