ڕیاڵ مەدرید هەڵوێستی بنزیمە و میلیتاو ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئەهلی ڕوون دەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕکابەری داهاتووی یانەی ئەهلی لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکانی 2022، پێگەی ئەو پێکانانه ڕوونکردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەر تیپی یەکەمی گرت.
ئێوارەی چوارشەممەی داهاتوو، یانەی ئەهلی و ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای "شازادە مەولەی عەبدوڵڵا” لە شاری "رەبات” لە مەغریب كاتژمێر 10ى شه‌و به‌یه‌كتر ده‌گه‌ن.
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا له باره‌ى پێكانى بێنزیمه و میلیتاو وتی: یاریزانەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوو پشکنینی پزیشکییان بۆ ئەنجامدرا، و… پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە ئەو بێنزیمه و میلیتاو تەنها بە برینێکی سووکەوە دەناڵێنن”.
لە درێژەی به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌كه ده‌شڵێت "سەرەڕای ئەوەش پێدەچێت نەتوانن بەشداری یەکەم یاری جامی جیهانی یانەکان بکەن بەرامبەر ئەهلی”.
AM:11:51:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه